بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"دەستەی خانەنشینی نیشتمانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی کانوونی یەکەم ڕاگەیاند.
"حوسام عەبدولسەتار " جێگری سەرۆکی دەستەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-سەرجەم ڕێکارەکانی حیسابکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ مانگی کانوونی یەکەمی 2023 تەواو بووە،بۆیە دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی