سەرۆک وەزیران کەمبوونەوەی ئاستی هەژاری لە عێراق ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 3-12-2023, 15:22
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،کەمبوونەوەی ئاستی هەژاری لە عێراق ڕاگەیاند،هەروەک ئاماژەی بەوەدەکات کە زیاتر لە دوو ملیۆن خێزان سودمەند دەبن لە  یارمەتییە کۆمەڵایەتییەکان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ " محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،سەردانێکی بۆ وەزارەت کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەنجامدا،بەدواداچونی بۆ کارەکانی وەزارەتکرد سەبارەت بە چارەسەرەکانی هەژاری و بێکاری و چاودێری کۆمەڵایەتی.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە،سەرۆک وەزیران لە میانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ ژمارەیەک هاوڵاتی کۆبووەتەوە و گوێی لە پێداویستی و گلەییەکانیان گرتووە،هەروەها بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردوە بەخێرایی داواکارییەکان چارەسەر بکەن.
    سودانی هەر لەمیانی سەردانەکەیدا ئاماژەی بەوەدا :- زۆر  گرنگە ئەو خزمەتگوزارییانەی وەزارەتی کار پێشکەشی دەکات، لە مامەڵەکردنیدایە لەگەڵ هەژاران، ئەمەش بەرپرسیارێتییەکی هەستیارە کە پێویستی بە  بەدواداچوون و گرنگیدانە بەو کەسانەی کە مافی ئەو خزمەتگوزارییانەیان هەیە، هەروەها  ئەرکێکە بۆ سەر هەموو بەشەکانی دەوڵەت،جەختیشی لەوە کردەوە کە کارەکانی وەزارەت خەریکە گرنگی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت لە ڕێگەی خستنەڕووی پێنج ئەولەویەت لە بەرنامەی حکومەت، کەخۆی لە ڕووبەرووبونەوەی هەژاری و بێکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و چاکسازی ئابووری،و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی دەبینێتەوە ، هەروەها پرسی یارمەتییەکان و ئەوانەی مافیان هەیە لەناو تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیدا.
    هەروەک سەرۆک وەزیران جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ  دابینکردنی پێداویستیەک بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی ئەوانەی شایستەی یارمەتین بەرنامەکە  لەخۆیان بگرێت،کە تائێستا دوو ملیۆن و 151 هەزار و 551 خێزان ناویان هەیە لەو سودمەند بونە،بەمەش گەورەترین ڕێژەی سودمەند بونە لە مێژووی وەزارەت.
     سەرۆک وەزیران ووتیشی :- حکومەت سەرکەوتوو بوو لە دەستبەرکردنی ناوی  900 هەزار خێزان لە ماوەی ئەمساڵدا ، کە خێراترین جێبەجێکردنی وەزارەتە.
    هەروەها جەختیشیکردەوەلەڕێگەی ڕێنمایی بۆ بەرپرسان لە وەزارەتی کار و بەڕێوەبەرایەتیەکانی،بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بۆ ئەوانەی شایستەن، بەتایبەتی بەخشینی خوێندکاران، بەو پێیەی حکومەت مامەڵە لەگەڵ پرسی هەژاری دەکات بە چارەسەرکردنی هۆکارەکانی،ئەوە جگە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەکان .
    سەرۆک وەزیران ڕاشیگەیاند:-کە ڕاپرسییەکانی وەزارەتی پلاندانان ئاماژە بە کەمبوونەوەی ئاستی هەژاری دەکەن بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەی کە حکومەت لە یەکەم ڕۆژی کاری جێبەجێکارییەوە گرتوویەتییەبەر.
    سەرۆک وەزیران ڕۆژی جیهانی کەمئەندامانی بەبیرهێنایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم توێژە چاوەرێ چاودێری باشتر  و سەرنجی حکومەت دەکەن، کە هەموو جۆرە پاڵپشتییەکیان بۆ دابین دەکات.