بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،جەختی لە گرنگی کارکردن لە ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی عێراق و ئێران کردەوە.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:-ئەمڕۆ"عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ ،لە بارەگای هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، چاویکەوت بە "لیوا "محەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لە سەرەتای دیدارەکەدا وەزیری ناوخۆ بەخێرهاتنی باقری کرد و گفتوگۆیان کرد لەسەر بابەتی جێی بایەخی هاوبەشی هەردوولا، لە پێش هەموویانەوە هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ.
بەپێی بەیاننامەکە شەمەری جەختی کردەوە لەسەر گرنگی کارکردن لە ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی هەردوو وڵات، بەتایبەتی ئاسایشی سنووری عێراق و ئێران و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارکردن لە بواری هەواڵگریدا.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئێران سوپاسی وەزیری ناوخۆی کرد بۆ گرنگیدانی بە سەرخستنی سەردانی زیارەتکەران بەتایبەت چلە،و ئەو پێشوازییە باش و گەرمە ، هەروەک جەختی کردەوە کە لە سەردانەکەیدا پەرۆشی خۆی بۆ پشتگیریکردن لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و کارکردن بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورە نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان کردۆتەوە .