وەزیری بەرگری لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازییەکان تاوتوێ دەکات

ئەمنی
  • 3-12-2023, 13:58
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"سابت محمد سەعید عەباسی"وەزیری بەرگریی لەگەڵ لیوا"محەممەد باقری"سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران،گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "سابت محمد سەعید عەباسی" وەزیری بەرگری لە بارەگای وەزارەت لەگەڵ لیوا "محمد باقری "سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆبووەیەوە.
    وەک تاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا:- لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا،کە سەرکردە و ئەفسەرانی وەزارەتی بەرگری ئامادەی بوون، کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەش لەنێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کران،بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان بەغدا و تاران هەیە.