بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند:- یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیراندا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- 2,151,551 خێزان پاڵپشتی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە،کە زۆرترین ڕێژەی سودمەند بوونە لە مێژووی وەزارەتی کاردا.