بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، سەردانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:-ئەمرۆ کە هاوکاتە لەگەڵ لە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان"محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،سەردانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- ئامانج لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ ئاگاداربونە لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت لەلایەن وەزارەت لە پاراستنی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پێداچونەوەیە بەکارەکانی.