بەغداد-INA
بەیانی ئەمرۆ یەک شەممە "موحسین مەندەلاوی "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت ، لەسەر بە بانگهێشتێکی فەرمی بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات ،بە سەرۆکایەتی وەفدێک لە پەرلەمانی عێراق،گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:-وەفدێکی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی "موحسین مەندەلاوی"سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت،گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی ئەنجومەنی شورەی ئیسلامی ئێرانە و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو :- کە وەفدەکە لەماوەی مانەوەی چەندین دیدار لەگەڵ بەڕپرسانی ئێرانی ئەنجام دەدات ، بە ئامانجی تیشک خستنە سەڕ پەرەپێدانی هاوکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا و پاڵپشتیکردن و هەماهەنگی هاوبەش لەو بوارانەی کە خزمەت بەهەردوو گەلی عێراق و ئێران دەکات