بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە :-بۆ سبەینێ دووشەممە ڕەوشی کەشوهەوای وڵات ئاسایی دەبێت و ئاسمان لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێت،تەنها لەهەندێک ناوچە نەبێت کە نیمچە هەور دەبێت،و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نزیک دەبنەوە لە ڕۆژانی پێشوو.
لەبارەی ڕەوشی کەش و هەوای ڕۆژی سێشەممەش،دەستەکە روونیکردۆتەوە :- کە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور، هاوکات ئاسمان لە ناوچەکانی باشوور ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە ناچەکانی ناوەڕاست،لە ناوچەکانی باکوور و باشووری وڵاتیش هەروەک رۆژانی ڕابردوو دەبێت.
بۆ کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممەش دەستەکە رایگەیاندوە :- لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران کە ڕەنگە لە هەندێک کاتدا ڕەشەبای لەگەڵدا بێت،هەروەها لە ناوچەکانی باشوور ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرماش لە بەبەراوەرد بە ڕۆژانی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور و باکوری وڵات کەمێک دادەبەزێت.
لە درێژەی بەیاننامەکەی دەستەی کەشناسیدا هاتووە :- کە بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئاسمانی وڵات نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ باران بارین کە ڕەنگە لە هەندێک کاتدا لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕەشەبای لەگەڵدا بێت ،و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک دادەبەزن،بەبەراوەرد بە ڕۆژانی پێشوو،بەڵام لە ناوچەی باکوور نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو.