سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوا لە نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات بەپێ دەستور رۆلی خۆیان بگێرن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند

سیاسی
  • 2-12-2023, 20:55
  • +A -A

    هەولێر-INA
    ئەمڕۆ شەممە"مەسرور بارزانی"سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە شاری دوبەی، لەگەڵ"ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش" سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یەکگرتووەکان کۆبووەوە.
    لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگی ڕۆڵی یونامی و بەردەوامبوونی لە ئەرکەکانی لەپێناو سەقامگیریى ئاشتی و ئاسایشى عێراق کردەوە.
    هەروەک سەرۆکی حکومەت  باسی لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرد و داوایکرد نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا بگێڕێت.