بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،بانکی ناوەندی گفتوگۆکانی وەفدی عێراقی لە تورکیا ئاشکرا کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-لەو گفتوگۆیانەدا وەفدی هاوبەشی عێراقی کە پێکهاتبون لە (حکومەت و بانکی ناوەندی و کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکانی عێراق و کەرتی بانکی بە نوێنەرایەتی ژمارەیەک لە بانکە تایبەت )لە ئەستەنبوڵ تەواو بوو و دوێنێ بەیانی گەڕایەوە بەغدا،کە تیایدا گفتوگۆیان لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە ئەنجامدا:-
1-ڕێککەوتنی بانکی لە نێوان بانکە عێراقییەکان و هاوتا تورکییەکانیان لە ڕێگەی بانکە نێوەندگیرەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ بازرگان و هاوردەکارە گەورەکان و ئەنجامدانی حەواڵە و پێدانی حەواڵە بە یۆرۆ و لیرەی تورکی.
2-ڕێککەوتن لەسەر ڕێکخستنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ بازرگانانی بچووک و فرۆشیارانی تاکە کەس بە (دینار و یۆرۆ یان لیرەی تورکی) بە گواستنەوەی بەپێی پڕۆسەی بازرگانی بە ( دانانی پارە بە دینار لە ناوخۆی عێراق، پارەدان بە یۆرۆ یان لیرە لە تورکیا، ناردنی کاڵا لە تورکیاوە بۆ عێراق) ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی دەرەکی هەزاران کاسبکاری عێراقی و گرفتەکانیان چارەسەر دەبێت،ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێکخستنی بازرگانی و گواستنەوەی دەرەکی بە پێی پراکتیزە دروستەکان و ستانداردەکان و لە چوارچێوەی ئەو پلانە گشتگیرەی کە بانکی ناوەندی پەیڕەوی دەکات بۆ کردنەوەی چەندین کەناڵ و دەرچە و دراو بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری سیستەمی دارایی و پاراستنی لە مەترسییەکان و بەدەستهێنانی سەقامگیری گشتی بۆ نرخ بە چارەسەر کردنی نرخی فەرمی