هەولێر-INA
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه"نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دوبه‌ى به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئيماراتدا كرد.
لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی هەرێم کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتوو:-سەرۆکی هەرێم،لە ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا،کە هاوكاتە له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامي كار و چالاكييه‌كانى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28) به به‌شداريى ميوانان و ئاماده‌بووانى كۆنفرانس به‌ڕێوه‌چوو، به ناوى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پيرۆزبايى له"شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان"سه‌رۆكى ئيمارات و گه‌له‌كه‌ى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواستن.
نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق،رۆژی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر بانگهێشتى فهرميى سه‌رۆكى ئيمارات، بۆ به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه و كردنه‌وه‌ى كۆنفرانسی (COP28)دا گه‌يشته دوبه‌ى و له په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا چاوى به ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌ى وڵاتان كه‌وتوە.