سلێمانی-INA
ئەمرۆ شەممە،هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکردنی داواکراوێکیان راگەیاند .
لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکان و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی ٢٠٢٣/١٢/٢ تۆمەتباری لەیاسا هەڵهاتوو "مەریوان کەریم تۆفیق "لەبازیان دەستگیرکرا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- دەستگیرکردنی ئەم داواکراوە لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە کاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوو چەند ئاژاوەگێڕێک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش تەقەیەکی زۆریان کرد و بوونە هۆی مەترسی و بێزاری هاوڵاتیانی سنورەکە .
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبەیاننامەکەدا روونیشیکردۆتەوە :- کە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتباران بەپێی ماددەی (15) چەک ،فەرمانی گرتنیان بۆدەرکرا وە پاش گەشتنی هێزەکانی ئاسایش و کۆماندۆی کوردستان بە شوێنی ڕووداوەکە، تۆمەتباران بەچەک ڕووبەڕووی هێزەکان بوونەوەو تۆمەتبار (مەریوان کەریم تۆفیق ) ئەوکای هەڵهات، و پاش ماوەیەک لە خۆ حەشاردان و خۆشاردنەوە،ئەمڕۆ ( 2/ 12 / 2023) لە قەزای بازیان لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشەوە دەستگیرکرا .
دەزگای ئاسایش لە بەیاننامەکەدا ئەوەش دەخاتەروو؛-کە چەندین فەرمانی گرتنی دیکەی بەردەستە،کە لە ماوەی ڕابردوو تاوانی تەقەکردن و رفاندنیان هەیە
بۆیە دەزگای ئاسایش تەئکید لەوەدەکاتەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر و جێبەجێکردنی یاسا بەردەوام دەبن لەدەستگیرکردنی ئەوانەی کە فەرمانی دادگایان هەیە بۆ رووبەروو کردنەوەی یاسا.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست