بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە"عەلی موحسین عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارەدانی نیشتمانی عێراقی کرد.
لە بەیاننامەیەکی بانکی ناوەندیی عێراق کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمرۆ "عەلی موحسین عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، دوای داڕشتنەوەی ،سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارەدانی نیشتمانی عێراقی کرد.
وەک بەیانناکە ئاماژەی پێدا:- لە میانی کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی بانکی ناوەندی و نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و کەرتی بانکی حکومی و بانکی ئەهلی و خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی ئامادەی بوون،ئامانجەکانی ئەنجومەن و ئەرکە سەرەکییەکانی پێداچوونەوەیان بۆ کرا بۆ گەیشتن بە ستراتیژییە نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی کەرتی دارایی و بانکی و پێشخستنی پارەدانی ئەلیکترۆنی و بەهێزکردنی پایەکانی گشتگیری دارایی لە عێراق.
هەر بەپێی بەیاننامەکە ، ئەنجومەن تاوتوێی ئەزموونی وڵاتانی دیکەی کرد،لەبواری سیستمی پارەدان و میکانیزمە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارە 23044 و 23620 بۆ ساڵی 2023 و هەروەها ئەو پێشنیازانەی کە بەشدار دەبن لە جێبەجێکردنیدا.
بەیانناکە باسی لەوەشکردوە :- کە ئەم بڕیارانە بە ئامانجی فراوانکردنی بازنەی کارکردنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی عێراق و بەستنەوەیەتی بە دامەزراوە و وەزارەت و دەزگا جۆراوجۆرەکان و هاندانی خەڵک بۆ بەکارهێنانیان و سوودمەندبوون لەو سوودانەی کە پێشکەشی دەکەن.