بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی ناوخۆ ڕەتیکردەوە دەرگای دامەزراندن بۆ فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی ناوچەی یەک کردبێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی لە وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- هەندێک لە سایتەکانی سۆشیال میدیا هەواڵێکیان لەبارەی بوونی هەواڵێک بۆ دامەزراندن لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ بۆ هێزەکانی سنوور لە فەرماندەیی، ناوچەی یەک بڵاوکردۆتەوە.
بەپێی راگەیەندراوکەبێت،وەزارەتی ناوخۆ ئەم هەواڵە بەناڕاست دەزانێت و ڕەتدەکاتەوە، هەروەک داوای لە گەنجان دەکات باوەڕ بە پەیجە نافەرمیەکان نەکەن،و جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەواڵ و زانیاری بە تەنیا لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەردەگیرێت.