بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆک کۆمار،پێداگری لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەڵوێستی جددی نێودەوڵەتی کرد،بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان بۆ سەر کەرتی غەززە.
لەبەیاننامەکەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە:-لەدیدارێکدا لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کەشوهەوا (COP28) لە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو،کە هەریەک لە "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە و "تەیف سامی" وەزیری دارایی و "نزار ئامێدی " وەزیری ژینگە و "موزەفەر جبوری "باڵیۆزی عیراق لە ئیمارات و ژمارەیەک لە راوێژکاران ئامادەیبون ،دوایین پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنی و ژینگەیییەکان تاووتوێکران، لەوبارەیەوە سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە پێویستی جێبەجێکردنی دەرئەنجامی لوتکەکانی پێشوی کەشوهەوا و کاراکردنی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆئەوەی ببنە واقیعێکی بەرچاو.
بەپایی بەیاننامەکە سەرۆک کۆمار قەیرانی ئاوی لە عیراقدا رونکردەوە، سەرەڕای خستنەڕوی دیاردەی بە بیابانبون و وشکەساڵی و خۆڵبارین، کە رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیان دروستکردوە.
هەروەک ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە پشتیوانیکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان و گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی ئاو و چالاککردنی هاریکاری لەبواری ئاوە سنوربڕەکان،کە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەنێوان وڵاتانی کەناراوەکاندا دابەشبکرێت.
هەر بەپێی هەیاننامەکە بێت ، لەمیانەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، ئاماژەی بە بارودۆخی کەرتی غەزە و ئاستەنگەکانی بەردەم خەڵکی فەڵەستین کرد لە ئەنجامی ئەو دوژمنکارییە بەردەوامەی روبەڕویان بۆتەوە، لەم چوارچێوەیەشدا بەپێویستی دەزانێت هەڵوێستێکی توندی نێودەوڵەتی بگیرێتەبەر بۆ راگرتنی ئەو دوژمنکارییە و رێگەدان بە گەیشتنی یارمەتییەکان بۆ گەلی فەڵەستین.
بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامەکە بێت ، هەردوولا ژمارەیەک بابەتی پەیوەندیدار بە ئاڵنگارییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و چۆنیەتی روبەڕوبونەوەیان تاووتوێکرد، بەشێوەیەک کە پاراستنی ژینگە و ژیانی مرۆڤ لە جیهاندا مسۆگەربکات.