بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆک کۆمار،بەشداری لە کارەکانی لوتکەی گروپی G77 + چین کرد ،کە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە شاری دوبەی بەڕێوەچوو.
لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماردا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- سەرۆکی کۆمار بەشداریی لە کارەکانی لوتکەی (G77 + چین) کرد، کە لە ئیمارات بەڕێوەچوو لە پەراوێزی کارەکانی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان (COP 28) بۆ گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا،لە لوتکەدا هەریەک لە"فواد حسێن"وەزیری دەرەوە و "نزار ئامێدی" وەزیری ژینگە و "تایف سامی" وەزیری دارایی و "موزەفەر جبوری"باڵیۆزی عێراق لە ئیمارات و "محەممەد ئەمین "ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری عێراق یاوەری سەرۆک کۆمارن.