بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند:-لە ئێستادا شاری فاو بووەتە ناوچەیەکی گرنگ بۆ عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووو:-ئەمرۆ "محەممەد شیا سودانی" سەرۆک وەزیران، بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی پرۆژەی دروستکردنی ڕێڕەوی دووەمی ڕێگای (بەسرە-فاو)ی لە پارێزگای بەسرە دانا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا :-سودانی لە وردەکاریی پڕۆژەکە و کاتی تەواو بوونی پرۆژەکەی کۆڵیەوە، هەروەک دووپاتی کردەوە کە حکومەت دروشمی خزمەتگوزاری بەرزکردەوە بەهۆی پێویستی بەپەلەی هاووڵاتیان لە کەرتە جیاجیاکاندا، و رێگای (بەسرە-فاو) کۆتایی بە ئازارەکانی خەڵکی قەزای فاو دێنێت لە ئەنجامی خراپی ئەم ڕێگایە.
سودانی ڕاشیگەیاند:-ئێستا شاری فاو بووەتە ناوچەیەکی گرنگ بۆ عێراق، و دەبێت ژێرخانی ئەو شارە بەرزبکرێتەوە، بەتایبەتی ڕێگاوبانەکان.
جەختیشیکردەوە:- کە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی بەسرە-فاو، کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان لە ڕووی قەبارەی هاتوچۆ بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیان بێت یان کەلوپەل.
سەرۆک وەزیران ڕێنمایی کۆمپانیای جێبەجێکاری کرد کە پابەند بێت بە کات و بەرنامەو پلانی پرۆژەکە.
درێژی رێگای (بەسرە-فاو) (90) کم بە ئاراستەی دەرچوون و (65) کم بە ئاراستەی گەڕانەوە، نۆژەنکردنەوەکەی بریتی یە لە جێبەجێکردنی شوێنی وەستان و سیاج و هێماکانی هاتوچۆ و تابلۆی ڕێنماییکردن، هەروەها تۆڕێکی کارەبایی بە هەموو ئیکسسواراتەکانەوە بۆ درێژیی (10) کم.