سەرۆک کۆمار لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاسایشی خۆراک تاوتوێ دەکات

سیاسی
  • 2-12-2023, 18:00
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان،ئاسایشی خۆراکیان تاوتوێ کرد.
    لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی تیایدا هاتووە:- لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP28) لەتیف جەمال رەشید"سەرۆک کۆمار،چاوی بە خاتوو "سیندی هێنسلی مەککەین "بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتوەکان کەوت.
    لە دیدارێکدا،کە بەئامادەبوونی"فوئاد حسێن"وەزیری دەرەوە و "نزار ئامێدی " وەزیری ژینگە و "عەون زیاب عەبدوڵڵا " وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و "تەیف سامی « وەزیری دارایی و "عەلی قوڕەیشی " بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە عیراق بەڕێوەچو، بابەتەکانی پەیوەست بە یارمەتییە مرۆییەکان و ئاسایشی خۆراک تاووتوێکران.
    بەپێی بەیاننامەکە ، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە شەڕ و گەمارۆ و پەتای تیرۆر کرد، کە عیراق روبەڕوی بوەوە و بۆ دەیان ساڵ بەردەوام بون، لە ئەنجامیشدا بوەهۆی کەمبونەوەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە زۆرێک لە کەرتەکاندا، سەرەڕای کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا و لێکەوتەکانی لەسەر کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ژیان بەشێوەیەکی گشتی.
    هەر بەپێی بەیاننامەکە ، سەرۆک کۆمار بایەخی کارکردنی بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییەکانی نێوان عیراق و بەرنامەی خۆراکی جیهانی و گرتنەبەری پلانی پێشوەختەی بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی کەش وهەوا دوپاتکردەوە،ئەوە جگە لە چالاککردنەوەی رۆڵی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی لە دۆسییەی مرۆیی ئاوارەکان و کۆتاییهێنان بەو دۆخە ناهەموارەی تیایدا دەژین بە تایبەت دوای نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان بگەڕێنرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.
    لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتوە:-باس لە پەیوەندیی هاریکاری نایاب و بەردەوامی نێوان عیراق و بەرنامەی خۆراکی جیهانی و پەرۆشی هەردوولا بۆ بەهێزکردنی ئەو پەیوەندیانە کرا، سەرەڕای تاووتوێکردنی دۆسییە ئیقلیمییەکان، کە دیارترینیان پێشهاتەکانی رەوشی کەرتی غەزەیە، لەوبارەیەوە سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە بەردەوامی خراپتربونی بارودۆخی مرۆیی لە کەرتی غەزە لە ئەنجامی دەستدرێژییە بەردەوامەکان ، هەروەک جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی دڵنیابون لە گەیاندنی زۆرترین بڕی هاوکاری بۆ هاووڵاتیان، هەروەک درێژەدان بە هەوڵەکانی عیراقی لەگەڵ لایەنە جیاجیاکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لە راگرتنی دەستدرێژی بۆ سەر کەرتی غەزە و پێشکەشکردنی هاریکاری بۆ گەلی فەڵەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان، دوپاتکردەوە.