سەرۆك وەزیران: دانوستان لەگەڵ كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی بەندەری فاو

سیاسی
  • 2-12-2023, 15:58
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستیكردەوە كە دانوستان لەگەڵ كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكان بۆ بەڕێوەبردنی بەندەری فاو هەیە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك وەزیران گەشتێكی پشكنینی ئەنجامداوە، كە تێیدا بەدواداچوون بۆ پێشكەوتنی جێبەجێكردنی كارەكانی لە پرۆژەی بەندەری شۆستەی فاوی گەورە و لە ماوەی گەشتێكی دەریایی كە كورتەیەك لە پێنج پڕۆژەی شۆستەی بەندەرەكە ئاگاداركرایەوە، دوای تەواوكردنی بەشی شۆستەی ژمارە یەك و دوو لە سەكۆ لە دووەم.
    سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە پڕۆژەی بەندەری فاو لە لایەن حكومەتەوە گرنگییەكی تایبەتی پێدەدرێت، هەروەها جدییە لە تەواوكردنی بەپێی تایبەتمەندییە پێویستەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە لەبەردەم پڕۆژەیەكی ڕاستەقینە و گرنگداین كە ئامادەیە بۆ وەرگرتنی كەشتی دوای تەواوكردنی پێداویستییەكانی جێبەجێكردنی، كە لە چوارچێوەی ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە.
    سودانی ڕایگەیاند:  كە حكومەت ڕێگاچارەی بۆ هەموو ئاستەنگەكان و كێشە تەكنیكیەكان پەرەپێداوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە بە باشترین تایبەتمەندی، هەروەها دانوستان لەگەڵ كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەكە و جەختیشی لەوە كردەوە كە فاو پڕۆژەی بەندەر ڕۆڵێكی سەرەكی دەبێت لە گواستنەوەی كاڵا لە نێوان ئاسیا و ئەوروپا، بەتایبەتی كە پەیوەستە بە پڕۆژەیەكی ڕێگاوبان وگەشەپێدان، كە نوێنەرایەتی پڕۆژە گەورەكەی عێراق دەكات.