سەرۆكی دەستەی دەستپاكی چالاككردنی (ئەمەت لە كوێ بوو؟) و دەركردنی هەزاران فەرمانی دەستگیركردن ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 2-12-2023, 15:09
  • +A -A

    نەجەف ئەشرەف - INA-حەیدەر فەرمان
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی حەیدەر حەنون چالاككردنی: (ئەمەت لە كوێ بوو؟) و دەركردنی هەزاران فەرمانی دەستگیركردن لە ماوەی ساڵێكدا ڕاگەیاند.
    حەنون لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە نەجەف ئەشرەف بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: ئەو دەستكەوتانەی بە دەستپاكی بەدەست هاتوون بە هەزاران ڕاپۆرت و كەیس كە تێیدا فەرمانی دەستگیركردنی گەورە دەركراون و ئاماژەی بەوەشكرد دەركەوتووە كە ئەو فەرمانی دەستگیركردنەی كە دەرچووە 3,125 فەرمانی دەستگیركردن بووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: جگە لە گەیشتن بە كۆكردنەوەی تیمە مەیدانییەكان كە گەمارۆی گەندەڵكارانیان داوە، چالاككردنی پرسی (ئەمەت لە كوێ بوو؟)، وەرگرتنەوەی سەدان هەزار ملیۆن و وەرگرتنەوەی تۆمەتباران لە ئیمارات، سەڵتەنەی عومان، ئوردن، و میسر، و پارە لە لوبنانەوە، هەروەها زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار لە ئەمریكاوە و 20 ملیۆن دۆلار لە كوێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: زۆر بە زوویی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ چین، كەنەدا، ئیسپانیا، و سعودیە بەدەستدەهێنین، و لەبەردەم تەحەدای یاسادانان بۆ یاسای دووەمی دەسەڵاتداین كە وامان لێدەكات بەهێزترمان بكات و دەبێتە یەكێك لە دەرگاكان لە دابینكردنی دارایی بۆ بودجە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە سەركەوتوو بووین لە هاوكاریكردن لەگەڵ ئینتەرپۆل، ئەویش هاوكاری ئێمەیە، بەڵام هاوكاری لەگەڵ وڵاتان كێشەی ڕادەستكردنەوەی داواكراوان ماوەتەوە، بەو پێیەی بابەتەكە پێویستی بە ڕێككەوتن و پرۆتۆكۆل هەیە لەگەڵ ئەو وڵاتانە.