سەرۆك كۆمار لە شاری ئێكسپۆ سیتی لە دوبەی بەشی عێراقی كردەوە

سیاسی
  • 2-12-2023, 14:52
  • +A -A

    بەغدا - INA
      ئەمڕۆ شەممە لە پەراوێزی لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كەشوهەوا (COP28) سەرۆك كۆمار دكتۆر عەبدولەتیف جەمال رەشید سەردانی بەشی عێراقی كرد لە ئیمارەتی دوبەی لە ئیماراتی عەرەبی.
    لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماردا هاتووە،لە میانی سەردانەكەدا،سەرۆك كۆمار بەشی عێراقی لە ئێكسپۆ كردەوە، جەختی لەوە كردەوە كە ئەم بەشە نوێنەرایەتی دەرفەتێكی دیكەی زیادە دەكات بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری لەگەڵ ئیمارات و وڵاتان لە جیهاندا بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی هاوبەش بەدەست بهێنێت.
    لە سیمپۆزیۆمێكی دیالۆگدا كە لە بەشی عێراق بەڕێوەچوو، سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەدا كە عێراق وڵاتێكی دەوڵەمەندە بە گەلەكەی و شارستانییەتەكەی و مێژووەكەی و سامانەكەی و پێگەی دیاریكراوی لە جیهاندا، جەختی لەسەر گرنگیی كردنەوەی ئەم بەشە كە بە یەكێك لە ئامراز و پەیوەندییەكانی پەیوەندیكردن دادەنرێت بۆ بەرزكردنەوەی پێگەی عێراق و بەرجەستەكردنی كولتوورەكانی و فرەچەشنی پێكهاتەكانی  برایەتی.
    لە وەڵامی كۆمەڵێك پرسیاری ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەوە كردەوە كە پەیوەندییەكی نزیك لە نێوان ئاسایشی ئاو، خۆراك و وزەدا هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد كە عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەحەددایانە لە پێشینەی كارەكانیدایە.
    ئاماژەی بەوەشكرد :پرسی ژینگە لە ئێستادا گرنگترین پرس بۆ مرۆڤایەتییە، و تەنها لە وڵاتێكی دیاریكراودا سنووردار نییە، بەڵكو هەموو جیهان دەگرێتەوە و ڕوونیشیكردەوە ئەو بەرپرسیارێتیەی كە لەسەر مرۆڤایەتی دانراوە بەرامبەر باشتركردنی ژینگە و پێویستی پلاندانان بۆی و گرنگیدان بە بەردەوامی.
    سەرۆك كۆمار ووتیشی : كە ئەنجامی ڕەفتاری مرۆڤ لەسەر هەسارەی زەوی پەیوەستە بە واقیعی ژینگەوە، ڕوونیشیكردەوە كە پێشكەوتنی مرۆڤایەتی پەیوەستە بە گەشەسەندنی واقیعی ژینگەییەوە، بۆیە دەبێت هەمووان بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن و پاراستنی ژینگە بۆ دابینكردنی داهاتوویەكی باشتر بۆ نەوەكانی داهاتوو،  جەختی لەوە كردەوە پێویستی پێشخستنی دۆخی كشتوكاڵی جیهانی كاڵبووەوە.