ئەعرەجی: دەزگا ئەمنییەكان بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرانی ڕووداوەكەی عومرانیە دەكەن و ڕووبەڕووی یاسایان دەكەنەوە

ئەمنی
  • 2-12-2023, 14:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، بە یاوەری شاندێكی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، سەردانی پارێزگای دیالەی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە دەزگا ئەمنییەكان بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرانی ڕووداوەكەی عومرانیە دەكەن و دەیانخەنە بەردەم دادگا.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بە یاوەری شاندێكی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، سەردانی پارێزگای دیالەی كردووە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە كرد كە خەڵكی مەدەنی لە گوندی عومرانیە لە پارێزگاكە كردە ئامانج،بە هیوای چاكبوونەوەی خێرا و تەواو بۆ بریندارەكان.
    ئەعرەجی جەختی لەوە كردەوە كە دەزگا ئەمنییەكان بە هەموو لقەكانیانەوە بەدوای تاوانباراندا دەگەڕێن و دەیانخەنە بەردەم دادگا بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن.
    جەختیشیكردەوە: گرنگی هاوكاری خەڵك لەگەڵ خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی دەیانەوێت كەشوهەوای سەقامگیری ئەمنی لە هەموو ناوچەكانی عێراق تێكبدەن، دەرفەت لەدەست نەدەن.