ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: لە بۆسەیەكی ورددا لە نەینەوا چوار تیرۆریست كوژران

ئەمنی
  • 2-12-2023, 14:03
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەمڕۆ شەممە كوژرانی چوار تیرۆریستی لە بۆسەیەكی ورد لە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا ڕاگەیاند.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان لە بەیاننامەیەكدا بۆ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: كە لە ژێر چاودێری و بەدواداچوونی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، هەوڵێكی چۆنایەتی و بەرهەمدار بە سەرۆكایەتی هێزە زەمینییەكان، كاری مەیدانی دەكەن لەلایەن یەكەكانی ئۆپراسیۆنی نەینەوا، هەوڵێكی بەرچاو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و ئۆپەراسیۆنێكی وردی هەواڵگری، دوای چاودێریكردنی كۆمەڵێك تیرۆریست بە كامێرای گەرمی لە كەرتی مەخموور لە چوارچێوەی كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، بە تایبەتی لە گوندی عەلی ڕەشت، و دەستبەجێ بۆسەیەكی ورد لەلایەن پیاوانی فیرقەی 14ەوە دانرا و لەگەڵیان پێكدادان و لە یەكێك لە خانووە چۆڵكراوەكاندا گەمارۆیان دا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە بووەتە هۆی كوژرانی چوار تیرۆریست، لەنێویاندا دوو تیرۆریست پشتێنی تەقینەوەیان لەبەردا بووە و دەستیش بەسەر كۆمەڵێك چەك و كەرەستەی دەستیدا گیراوە.