پۆلیسی گومرگی (6) تۆمەتبار دەستگیر دەكات كە سێیان بیانیین و مادەی هۆشبەریان پێبووە

ناوخۆ
  • 2-12-2023, 12:56
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    ئەمڕۆ شەممە پۆلیسی گومرگی دەستگیركردنی (6) تۆمەتباری ڕاگەیاند كە سێیان بیانیی بوون و  مادەی هۆشبەریان پێبووە.
    عەمید میقداد میری وتەبێژی شانەی ڕاگەیاندنی ناوخۆ و ئاسایش لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگ لە شەلەمچە، شیب،قائیم و زوڕباتیە بنكەكانی پۆلیسی گومرگی (6) تۆمەتباریان دەستگیركرد لەنێویاندا سێ بیانی كە ماددە هۆشبەرەییان پێبووە وەك (حەشیش، كریستاڵ، تریاك).
    ئاماژەی بەوەشكرد : ڕاپۆرتی دەستگیركردنی دروست ئامادەكراوە و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر تۆمەتبار گیراوەتەبەر.