كەشناسی: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما چوارشەممەی داهاتوو

ناوخۆ
  • 2-12-2023, 12:12
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی باران و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوودا.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا سامالً دەبێت، پلەكانی گەرماش لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە رۆژی دووشەممە كەشوهەوایەكی ساماڵ دەبێت و  پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو لە هەموو ناوچەكانی وڵات نزیك دەبنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت، لە ناوچەكانی باكووریش نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    ڕوونیشیكردەوە : پێشبینییەكانی كەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو: لە دەڤەری ناوەڕاست، كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت، و هەندێكجاریش هەور دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە،سەبارەت بە هەرێمی باشووریش كەشوهەوا بەشێكی هەور دەبێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن و كەمێك بەرزترە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست،و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەی باشوور.