هەواڵگری سەربازی پێنج تیرۆریست لە ئەنبار و نەینەوا لەناودەبات

ئەمنی
  • 2-12-2023, 11:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە لەناوبردنی پێنج ئەندامی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش لە پارێزگاكانی ئەنبار و نەینەوا ڕاگەیاند.
    بەیاننامەیەك لە شانەكەوە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : دوای چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان بۆ بەدواداچوونی پاشماوەكانی تیرۆر و بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان لە فیرقەی فەرماندەیی فیرقەی 10 و 15ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بەهاوكاری لەگەڵ هێزی ڕاگرتنی لەچوارچێوەی كەرتەكانی بەرپرسیارێتی و لەڕێگەی  بۆسەی تۆكمە لە بازگەی سەقوور،تەحەدی، و گوندی مومی، پێنج ئەندامی داعشیی تیرۆریست دەستگیركران.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو تیرۆریستانە بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4/تیرۆر) داواكراون و ڕۆڵیان هەبووە لە شەڕی دژی ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان، ئاماژەی بەوەشكردووە بەپێی بڕگەكانی ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراون لەگەڵ زەمینە یاساییە كارپێكراوەكاندا.