بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە بانكی ڕافیدەین چالاككردنی كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی لە ژمارەیەك لە فەرمانگەكانی دەوڵەت ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی بانكەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بانكی ڕافیدەین دەرئەنجامی ئەو فەرمانگانەی ڕادەگەیەنێت كە دەستیان كردووە بە كاراكردنی كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی و گۆڕینی مامەڵەی دارایی نەختینەیی بۆ ئەلیكترۆنی و كۆكردنەوەی پارە لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنی مۆدێرن لە بانكی ڕافیدەین.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : كە چالاككردنی كۆكردنەوە بەردەوامە و خێراییەكەی لە زیادبووندایە و لە هەڵكشاندایە، جەختیشی لەوە كردووەتەوە كە بەم زووانە گشتگیری فەرمانگە نوێیەكان بەمزوانە دەگرێتەوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد