وەزیری ناوخۆ شوێنی ڕووداوەكەی ناوچەی عومرانیە لە دیالە بەسەركردەوە

ئەمنی
  • 2-12-2023, 10:43
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری، شوێنی ڕووداوە بێتاوانەكەی ناوچەی عومرانیەی لە دیالەی بەسەركردەوە
    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە وەزارەتەكەوە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : وەزیری ناوخۆ  راستەخۆگەیشتە شوێنی رووداوەكەی ناوچەی عومرانیە لە پارێزگای دیالە و ئەو ڕێوشوێنانەی كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان گیراوەتەبەر پێیان راگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : شمری سەردانی كەسوكاری شەهیدانی ئەم ڕووداوەی كرد و سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆیان كرد، هاوكات كۆبوونەوەیەكی ئەمنی لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەر ئەنجامدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێوشوێنە ئەمنییەكان لەناو ئەم كەرتەدا.