هه‌ولیر-INA
ئه‌مڕۆ هه‌ينى، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له شارى دوبه‌ى له ئيمارات، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى لووتكه‌ى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28)دا كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگەیاندووە: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ر له چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانى كۆنفرانسه‌كه‌دا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده و ميوانانى كۆنفرانس، له ڕێوره‌سمێكدا به‌شدار بوو بۆ دابه‌شكردنى (خه‌ڵاتى زايد بۆ به‌رده‌وامى) كه خه‌ڵاتێكى جيهانيى پێشه‌نگه له ئيمارات و ده‌به‌خشرێته ئه‌و كۆمپانيا بچووك و مامناوه‌ند و NGO و قوتابخانه ئاماده‌ييانه‌ى بيرۆكه‌ى چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
براوه‌كانى ئه‌مجاره‌ى خه‌ڵاته‌كه، ئه‌وانه‌ن له بوارى كه‌شوهه‌وادا كار ده‌كه‌ن و هه‌وڵيان داوه و توانيويانه بيسه‌لمێنن كه ده‌كرێت چاره‌سه‌رى داهێنه‌رانه بۆ كێشه و لێكه‌وته‌كانى زيادبوونى ڕێژه‌ى دانیشتووان بدۆزرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى كاريگه‌ريى خراپ به‌سه‌ر ژينگه‌وه جێبهێڵن.