بەغدا- INA
شاخوان عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی,داوای پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەمنی لە دیالە و زیادکردنی هەوڵە هەواڵگرییەکان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند: شاخوان عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرد بۆ سەر هاوڵاتیانی ناحیەی ئەلواجیە - قەزای ئەلموقدادیە لە پارێزگای دیالە، کە بووە هۆی شەهیدکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان و ژمارەیەکی دیکە.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوە ئەمنییەکان تیرۆریستییەکه کرد، داواشی لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری کردوو کە پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەمنی لە دیالە بکەن و هۆکاری دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکان بزانن، و پێویستیشی لە بەرزکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان بۆ دواداچوون بە شانە نووستووەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بكهن بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە هەموو ناوچەکانی پارێزگاکەدا .