بەغداد_INA
عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ هەینی جەختی لە سەر پێویستی هەڵوێستی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر پێشێلکارییەکان بەرامبەر گەلی فەلەستین کردەوە.
بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بەۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە: “لە پەراوێزی کارەکانی لوتکەی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP28)، سەرۆک کۆمار، عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید، لە دوبەی لەگەڵ… سکرتێری گشتی ناتۆ، جێنس ستۆڵنبێرگ، بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوە، فواد حسێن، وەزیری ژینگە نزار ئامێدی کۆبووەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە دۆخی گشتی ئەمنی و سیاسی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا کرا، و ئەوەی لە کۆنفرانسی کەشوهەوا (COP 28) باسکرا".
سەرۆک کۆمار بە پێی بەیاننامەکە جەختی لەوە کردەوە کە "گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا نوێنەرایەتی هەڕەشەیەک دەکەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری جیهانی"، ئاماژەی بە "گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری لە نێوان هەمووان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسیانە" کرد.
ڕوونیشی کردەوە، "ئەو ڕێوشوێنانەی عێراق پەیڕەوی لێدەکات لەڕێگەی وەزارەتی ژینگە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پێکهاتە و فەرمانگە حکومییەکانەوە، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و کەمی ئاو، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون".
دیاریش کرد "هەڵوێستی پتەوی عێراق لە پرسی فەلەستین و ئیدانەکردنی هێرشە توندوتیژەکانی دژی خەڵکی مەدەنی بێ بەرگری" کردەوە، ئاماژەی بە "پێویستی گرتنەبەری هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی ڕوون و ڕاشکاوانە بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی کە لە دژی گەلی فەلەستین ئەنجامدراون و پێدانی مافی چارەی خۆنووسین بەوان". ."
لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی ناتۆ ستایشی "ڕۆڵی بەرزی عێراقی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی بناغەکانی ئاشتی لە ناوچەکە و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق کرد.