هه‌ولێرـ INA
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى شاره‌بان ده‌كات.
له‌په‌یامێكدا كه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه. نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه" به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌ين كه شه‌وى ڕابردوو به بۆمبى چێنراو و ده‌سڕێژ له ناوچه‌ى عومرانيه‌ى سنوورى قه‌زاى شاره‌بان له پارێزگاى دياله ئه‌نجام درا و بووه هۆى شه‌هيدبوونى چه‌ندين هاووڵاتى و برينداربوونى چه‌ندانى ديكه.
خواى مه‌زن گيانى شه‌هيدان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت. سه‌ره‌خۆشييان لێده‌كه‌ين، هاوخه‌ميانين. هيواى سه‌لامه‌تى و زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين، نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييه‌كى پزيشكى بۆ برينداران و به‌ركه‌وتووان، ئاماده‌ن.
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" ئه‌و هێرش و په‌لاماره تيرۆرستيیانه، مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات دروست ده‌كه‌ن و ئه‌و ڕاستييه ده‌سه‌لمێنن كه تيرۆر هێشتا هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارييه‌كى جددييه و ده‌بێ هه‌موو هێز و توانايه‌ك و به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كان و به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ره‌نگاريان ببينه‌وه.