بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، لوتکەی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی بە بەشداری عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق دەستیپێکرد.
ئامانجی کۆنفرانسەکە یەکخستنی هەوڵە جیهانییەکان و دەستنیشانکردنی دەرفەتەکانی هاوکارییە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاستەنگەکانی کەشوهەوا، هەروەها یەکەم هەڵسەنگاندنی جیهانی دەبێت بۆ دیاریکردنی ڕادەی پێشکەوتنەکان لە جێبەجێکردنی پلانەکانی کارکردنی کەشوهەوا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرمبوونی جیهان.
کۆنفرانسەکە دەرفەتێک دەبێت بۆ بەهێزکردنی چالاکییەکانی کەشوهەوا بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی بەردەوام.