بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای بۆ بەدواداچوون لەڕووداوەکەی ئەلعومرانیە لە دیالە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا قەیس ئەلمحەممەداوی، بەیاوەری فەرماندەی هێزی زەمینی و ژمارەیەک ئەفسەری ئەرکانی فەرماندەیی بۆ دیاریکردنی هۆكارهكانی ئەو ڕووداوەی کە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، لە پارێزگا ڕوویدا وژمارەیەک کەسی بێتاوان کوژران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی گەیشتە پارێزگای دیالە.
ههروهها وتی" دەستبەجێ لەگەڵ گەیشتنی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە، کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەگەڵ سەرکردەکان و دهزگا ئەمنییەکان ئەنجامدا، وتێدا جەختی لە بەدواداچوونی تاوانهكان وتاوانباران و گهیاندنیان بهسزای خۆیان کردووەتەوە، بۆ ئەوەی ببن به نموونە بۆ ئەوانەی ههوڵی زیان گهیاندن بە ژیانی عێراقییەکان دهدهن.
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جەختی لە "پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ئەم تاوانە کردەوە، بهمهبهستی دادگاییکردنی تاوانبارانی ئەم ڕووداوە خیانەتکارە، ئاماژەی بەوەشکرد "خوێنی عێراقییەکان نابێت بهرفێرۆ بروات، ودهبێ ئاسایشیش بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت و هێزه ئهمنیهكانیش بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێن کە ئەم کارە ترسنۆکانەیان ئەنجامداوە”.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە" ئەلمحەمەداوی بەشداری لەرێورهسمی پرسەی قوربانییەکان کرد و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەکان کرد، وستایشی سەبوری و حیکمەتی کەسوکاری قوربانییەکان و هۆزە بەرز و بەخشندەکانیان کرد کە دژی تیرۆر وەستانەوە و ڕووبەڕووی بوونەوە و ناوچەکانیان پاراست و لە شەڕی کەرامەت و ئازایەتیدا بەرگریان لە عێراق کرد.
ههروهها لهراگهیندراوهكهدا هاتووه" جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان شوێنی ڕووداوەکە و نزیکبوونەوەکانی پشکنیوە، وپێداچوونەوەی بەوردەکارییەکانی پەیوەست بە تاوانە تیرۆریستییەکە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد" لە فەرمان و ڕێنماییەکاندا ئامادەکردن و دابینکردنی فڕۆکەیەکی ئەمبولانس لە سەرچاوەکانی فەرماندەیی فڕۆکەوانی سوپاوە بۆ گواستنەوەی حاڵەتە فریاگوزاری و مەترسیدارەکان لە نەخۆشخانەی باقوبە بۆ نەخۆشخانەکانی بەغدای پایتەخت دیاریکراون.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد