بهغدا-INA - ویسام الملا
ئەمڕۆ هەینی، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکان لە عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ عێراق بۆ لهناوبردنی تۆڕە گەورەکانی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژه بههەوڵەکانیدا بۆ بەستنەوەی عێراق لەگەڵ دەزگا نێودەوڵەتییەکان بۆ هاوکاریکردنی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە ڕێکخراوەکان .
سەرۆکی فەرمانگە و سەرۆکی ڕێکخەری بەرنامەکان، عەلی ئەلباریر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان خەمی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانە، هاوکات هاوبەشی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا هەیە، جەختیشیکردەوە" كهپاڵپشتیکردنی عێراق لە پەرەپێدانی تواناکانی دهكهن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و گواستنەوەی لە گرنگیدان بە بەکارهێنەرانی بچووکەوە بۆ لێدانی تۆڕە سەرەکییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد" نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ عێراق کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تەکنیکە پێشکەوتووەکانی لێکۆڵینەوە لەبواری تاوان و هەواڵگری لەڕێگەی بنیاتنانی تواناوە، جگە لە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستان، چاودێریکردنی داهاتی تاوانەکان، و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان، لەنێویاندا بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و قاچاخچێتی کۆچبەران.
ههروهها وتی" نەتەوە یەکگرتووەکان دەستوەردان لە لێکۆڵینەوەکاندا ناکات، بەڵکو کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناکانی عێراق و بەستنەوەی لەگەڵ دەزگا نێودەوڵەتییە جیاوازەکان کە دەتوانن لە بوارە جیاجیاکاندا هاوکاریی بکەن، جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا گەشەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، و ئارەزووی زیادکردنی هەماهەنگی لە نێوان دەزگاکانی حکومەتی فیدراڵ و دەزگاکانی حکومەتی ههرێم ههیه.