بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار گەیشتە بارەگای کۆنفرانسی لوتکەی کەشوهەوا (COP28) لە شاری ئێکسپۆ سیتی لە دوبەی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار گەیشتە بارەگای کۆنفرانسی لوتکەی کەشوهەوا (COP 28) لە شاری ئێکسپۆ سیتی لە دوبەی و لەلایەن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس و سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، محەمەد بن زاید ئەلنەهیان پێشوازی لێکرا.