بهغدا-INA
دوێنێ، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، موحسین مەندالاوی، ئیدانەی ئۆپەراسیۆنە تاوانکارییەکەی دیالەی کرد، هاوکات داوای لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکە کرد بەدوای تاوانباراندا بگەڕێن و ئاسایش دابمەزرێنن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە“ مەندەڵاوی ئیدانەکردنی توندی خۆی بۆ ئەو کردەوە تاوانکارییە دەربڕی کە لە گوندی ئەلعومرانیە لە نزیک ناحیەی وهجیهیه لە پارێزگای دیالە ئهنجامدراوه و ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کراوه به ئامانج و بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارهیهك هاوڵاتی.
ههروهها داوای دابینكردنی ئاسایش لە پارێزگا و دەستبەسەرکردنی خێرای ئەنجامدەرانی تاوانەکە و کردنەوەی لێکۆڵینەوەی بەپەلە بۆ دیاریکردنی پاڵنەرەکانیان ودادگاییکردنیان بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەیان كردووه، هەروەها ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیری دیالە و دابینکردنی ئارامی و ئاسایش بۆ خەڵکەکەی.
مەندالاوی "سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان کردووه و داوای لە خودای گەورە کردووه بە ڕەحمەتی فراوانی خۆی بخات و بریندارەکانیش زوو چاکببنهوه."