بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوت تەئكیدیكردەوە: كە عێراق بەشێوەیەكی خۆبەخشانە كەمكردنەوەی زیادە دەكات بە بڕی 220 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، و لە 1ی 1ی 2024ەوە دەستپێدەكات.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ هەندێك وڵاتی بەشدار لە ڕێككەوتنی ئۆپێك پڵەس، كەمكردنەوەی خۆبەخشانە زیادە دەكات بە بڕی 220 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، لە لە 1ی 1ی 2024 تا كۆتایی مانگی ئازاری 2024.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەم شێوەیە بەرهەمی عێراق 4 ملیۆن بەرمیل دەبێت لە ڕۆژێكدا، تا كۆتایی مانگی ئازاری 2024 و دوای ئەوە و بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری بازاڕ، ئەم بڕە كەمكردنەوەی زیادانە وردە وردە دەگەڕێتەوە، بەپێی بارودۆخی بازاڕ.
رونیشیكردەوە: ئەم كەمكردنەوەی خۆبەخشانە جگە لە كەمكردنەوەی خۆبەخشانەی پێشوو كە 211 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بوو، كە عێراق پێشتر لە مانگی نیسانی 2023دا ڕایگەیاندبوو، تا كۆتایی مانگی كانوونی دووەمی 2024 بەردەوام دەبێت.
ئاشكراشیكرد: ئەم كەمكردنەوە خۆبەخشییە زیادەیە بۆ بەهێزكردنی هەوڵە خۆپارێزییەكانی وڵاتانی ئۆپێك پڵەس دێت بە ئامانجی پشتگیریكردن لە سەقامگیری و هاوسەنگی بازاڕەكانی نەوت.