بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند: هیچ ناكۆكییەك لە پارێزگای موسەننا لەگەڵ رێڕەوی گەشەپێدانی ئاسنین و وشكانیدا نیە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسنینی عێراقی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی خۆجێی لە پارێزگای موسەننا ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی تیمی ڕاوێژكاری تەكنیكی كۆمپانیای PEGی ئیتاڵی، بۆ تاوتوێكردنی نیگەرانییەكانی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان سەبارەت بە ناكۆكی لەگەڵ ڕێڕەوەكانی هێڵی ئاسنین و ڕێگای دەریایی وشكانی لە پارێزگاكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنەی ڕێگاوبانی گەشەپێدان لە پارێزگاكە تەئكیدیكردەوە كە هیچ ناكۆكی و تێبینییەك لەسەر هەردوو ڕێڕەوی ڕێگاكە نییە، و رونیشیكردەوە: هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە پارێزگا ڕەزامەندی لەسەر ڕێڕەوی ڕێگای گەشەپێدانی (شەقامی ئاسنین و ڕێگای خێرا) بۆ كۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسنی عێراق دابین بكات.
ئاشكراشیكرد: وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محیبس سەعداوی بەردەوامە لە گەشتە مەیدانییەكانی لە هەموو ئەو پارێزگایانەی كە ڕێگای گەشەپێدان پێیدا تێدەپەڕێت، بۆ گفتوگۆكردن و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ناكۆكییەكان لەگەڵ پڕۆژەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتە خۆجێییەكان.