بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، راوێژكاری سەرۆك وەزیران حسێن فلامەرز، ژمارەی ئەو كەسانەی لە دەستپێشخەریی ڕیادە تۆماركراون ژمارد، و هاوكات وادەی دەستپێكردنی كرێی بەشداربووان و ژمارەی ئەو كەسانەی دیاریكرد كە وەرگیراون.
راوێژكاری سەرۆك وەزیران حسێن فلامەرز، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دەستپێشخەریی ریادە كە لە 4ی ئازاری 2023 لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەستیپێكرد، پێشكەوتنی باشی بەدەستهێناوە، بەو پێیەی لە كۆی 5 قۆناغی دەستپێشخەرییەكە 4 قۆناغی جێبەجێكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەفتەی داهاتوو كرێی بەشداربووان، كە ژمارەیان گەیشتووەتە 10 هەزار كەس، بڵاودەكرێتەوە، لەو ژمارەیەش تەنها شەش هەزاریان سەركەوتوو بوون، وتیشی: كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی ناویان تۆماركردووە تا ئێستا گەیشتووەتە 184 هەزار كەس.