پیشەسازی سەربازی خۆی ئامادە دەكات بۆ پڕچەككردنی ناوخۆ بە تفەنگ و بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی

ناوخۆ
  • 30-11-2023, 16:59
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی پیشەسازیی سەربازی ڕایگەیاند: ساڵی 2024 شایەتحاڵی كردنەوەی پڕۆژەی گرنگ دەبێت لە كەرتە جیاوازەكانی سەربازی و مەدەنیدا، و هاوكات ئاماژەی بە هەنگاوی نیشتمانیكردنی ئامێرە مامناوەندەكان و كردنەوەی كارگەیەك بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی كرد، لەگەڵ ئەوەشدا گرێبەستە پێشبینیكراوەكانی ئاشكرا كرد بۆ پڕچەككردنی وەزارەتی ناوخۆ بە تفەنگ.
    بەڕێوەبەری دەستەكە مستەفا عاتی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران كە وەزارەت و ئەو دامەزراوانەی بە وەزارەتەكانیشەوە نەبەستراون لەگەڵ دەزگا ئەمنی و سەربازییەكانی پابەند كرد بە بەخشینی كانزا پیسبووەكان و چەك و كەرەستەی سەربازیی دەرەوەی خزمەت بە دەستە بەبێ هیچ تێچوونێك، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە ، جگە لە دەزگای دژە تیرۆر كە ئامێرە خەرجكراوەكانی خۆی دابین دەكرد.
    ئاشكراشیكرد: چاوەڕێی جێبەجێكردنی بڕیارەكەین لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، بەتایبەتی وەزارەتی بەرگری، چونكە گرنگە كەرەستەی سەرەتایی دابین بكرێت، وتیشی: ئێمە پەیوەندیمان بە دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار كرد و كتابی زۆرمان نارد و كۆبوونەوەمان لەگەڵ كەسایەتییە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدا، بەڵام تا ئێستا بڕیارەكە لەسەر زەوی جێبەجێ نەكراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا دەستە پێویستی بە ماددەی مس هەیە، كە كەرەستەیەكی بنەڕەتییە بۆ بەرهەمهێنانی ئامێری سووك، بۆیە كۆبوونەوەیەكم لەگەڵ وەزیری كارەبا زیاد عەلی فازڵ ئەنجامدا،  بەڵێنیدا ئەو مادەیەمان بۆ دابین بكات كە پێویستمانە لە بەرهەمهێنانی ئامێرەكاندا، وتیشی: دەستمان كردووە بە بەرهەمهێنانی ئامێری سووك، و بەرەو بەرهەمهێنانی ئامێری مامناوەند هەنگاو دەنێین، جگە لە فراوانكردنی دیكە.
    جەختیشیكردەوە: ساڵی 2024 شایەتی كردنەوەی پڕۆژەی گرنگ و ژیاری دەبێت، لەوانەش بە نیشتمانیكردنی ئامێرە مامناوەندەكان، ئەمە جگە لە كردنەوەی كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی بۆ لایەنی مەدەنی، لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆژەی گرنگ بۆ وەزارەتی كارەبا، وەك كردنەوەی كارگەیەك بۆ بەرهەمهێنانی كەرەستەی گرنگ كە بۆ وێستگەكانی كارەبا پێویستن.
    راشیگەیاند: دەستە گرێبەستی گرنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ واژۆ كردووە بۆ ئەوەی بە چەكی سووك پڕچەكی بكات، هەروەها لە چەند ڕۆژی داهاتوودا داواكارییەكی گەورە بۆ تفەنگ واژۆ دەكەین.