وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی پێشوو سەبارەت بە ئامادەبوونی خوێندكاران هەڵدەوەشێنێتەوە

ناوخۆ
  • 30-11-2023, 14:52
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوەكانی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێكی پێشوو سەبارەت بە ئامادەبوونی قوتابیان.
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستەی بۆچوون داوە كە بریتی بوو لە (ئامادەبوونی خوێندكار بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەر یەك لە خوێندنی بەیانیان و ئامادەبوونی تەنها دوو ساڵ خوێندن لە ئێواراندا)."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "بڕیاردرا بەگوێرەی ماددەی (56)ی سیستەمی قوتابخانەی ناوەندی ژمارە (2)ی ساڵی 1977 كاربكرێت، كە ئاماژەیە بۆ ئەوەی خوێندكارەكە ئێواران بۆ ماوەی ساڵێك دەخوێنێت، لە ساڵی خوێندنی داهاتووی 2024 -2025 دەستپێدەكات".