یانەی كەربەلا هیوای وایە لە رێگای یانەی نەورۆزەوە بگەڕێتەوە رێچكەی سەركەوتنەكانی

وەرزش
  • 30-11-2023, 14:22
  • +A -A

    بەغدا - INA 
    موسلیم ریكابی، ڕێكخەری ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی كەربەلا دووپاتی كردەوە كە تیپی تۆپی پێ ئامادەكارییەكانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەورۆز لە سەرەتای گڕی شەشەمی خولی پیشەگەرانەی ئەستێرەكانی عێراق تەواوكردووە.
    ریكابی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە: “تیپی تۆپی پێی یانەی كەربەلا ئامادەكارییەكانی بۆ یارییەكەی داهاتوو تەواو كردووە”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی “تیپەكە مەشقەكانی لە سلێمانی چڕتر كردووەتەوە و هیوادارە سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنێت و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی خۆی دوای ئەنجامە قەناعەت پێنەكراوەكان راست بكاتەوە”.
    ریكابی ئاماژەی بەوەشكرد، “یانەكەیان بە شێوەیەكی تەواو ئامادەن جگە لە یاریزان موشتاق تالیب بەهۆی پێكانەكەی ئامادە نابێت، ئاماژەی بەوەشكرد، “تیپەكە مۆڕاڵێكی بەرزی هەیە، جگە لە ئاستی تەكنیكی، كە دەستیكردووە بە بەرزبوونەوە، بەتایبەتی دوای ئەو هەوڵە گەورەیەی كە ئیدارە و هەوڵە ماندوو نەناسەكانی بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی یانەكە بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێـت.”
    كەربەلا بە كۆكردنەوەی ٦ خاڵ لە یەك سەركەوتن و ٣ یەكسانبوون و یەك دۆڕان پلەی دەیەمی ڕیزبەندی بەدەست هێناوە.