سەرۆک وەزیران: هەموو ئاسانکارییەک پێشکەش بە کۆمپانیا گەورەکانی وەبەرهێنان لە نەتەوە جیاوازەکان دەکەین

سیاسی
  • 30-11-2023, 12:04
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ،محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند هەموو ئاسانكارییەك پێشكەش بە كۆمپانیا گەورەكانی وەبەرهێنان لە نەتەوە جیاوازەكان دەكەین.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ،محەمەد شیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی لە سەرۆكی كۆمپانیای چانگسینی چینی، بەڕێز ژانگ جیمینگ و شاندی یاوەری كرد".
    لە میانی دیدارەكەدا "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی كردەوە كە عێراق چەندین هەلی وەبەرهێنانی ئومێدبەخشی هەیە، كە لەبەردەستی هەموو وەبەرهێنەراندایە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی حكومەت هەموو ئەو ئاسانكارییانە دابین دەكات كە كۆمپانیا گەورەكانی نەتەوە جیاوازەكان پێویستیان پێیەتیگ".
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە "كۆمپانیای چانگسین كە یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیا چینییەكان و چەندین وەبەرهێنانی لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهاندا هەیە، پڕۆژەیەك بۆ دامەزراندنی شارێكی پیشەسازی پێشكەوتوو لە پارێزگای بەسرە بۆ دروستكردن و بەرهەمهێنانی ئاسن جێبەجێدەكات، بە بەكارهێنانی ئاسنی ئیسفەنجیی هەروەها لە پرۆسەی گرێبەستكردن بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەك بۆ وەبەرهێنانی گۆگرد لە عێراق بە ئامانجی هەناردەی دەرەوەی وڵات".
    هەر بەپێی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە" ئەم پڕۆژانە لە چوارچێوەی ئاراستەكانی حكومەتدا بۆ وەبەرهێنان لە سامانە سروشتییەكان و سامانی كانزاكان لە سەرتاسەری عێراق، هەروەها بوژاندنەوەی كەرتی پیشەسازی، كە نوێنەرایەتی پایەیەكی پاكێجەكانی چاكسازی ئابووری دەكات كە لە بەرنامەی حكومەتدا ئەولەویەتێك پێكدەهێنن".