بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی ئاگادارییەكی ئاراستەی سەرجەم خاوەن ماتۆڕسكیلەكان كرد.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاند، “بەپێی ڕێنمایی بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتی، سبەی هەینی دەوامی فەرمی لە شوێنەكانی تۆماری ماتۆڕسكیلەكان (حوسێنیە، تاجیات ، رەسمییە) دەوامی فەرمی دەبێت .
ئاماژەی بەوەشكردووە، "پێویستە هەموو خاوەن ماتۆڕسكیلەكان تۆمارنەكراو پەلە بكەن لە تۆماركردنیان".