سەرۆكی كۆمار بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت

سیاسی
  • 30-11-2023, 10:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆككۆمار، بەمەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی كەشوهەوای نەتەوە یەكگرتووەكان (كوب 28)  بەرەو ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەڕێكەوت.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە: “عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ پێنجشەممە وڵاتی بەجێهێشت و بەرەو ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی لوتكەی كەشوهەوای نەتەوە یەكگرتووەكان (كوب 28) ، كە لە میرنشینی دوبەی بەڕێوەدەچێت.”
    ئاماژەی بەوەشكرد، "سەرۆك كۆمار بەشداری لوتكەی سەركردەكان دەكات كە سبەی هەینی 1ی كانوونی دووەمی 2023 بەڕێوەدەچێت، هەروەها لە میانی لوتكەكەدا وتارەكەی عێراق پێشكەش دەكات".
    ئەو دووپاتی كردەوە كە "شاندێكی باڵای حكومەت یاوەری سەرۆكی كۆماری كرد كە هەر یەك لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و نزار ئامێدی وەزیری ژینگە و ژمارەیەك پسپۆڕ و ڕاوێژكاری لەخۆگرتبوو".