سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرۆژەی پەرەبپێدانی گۆڕەپانی نسور پەیوەست بن بەكاتەوە

سیاسی
  • 30-11-2023, 10:41
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی بەشێوەیەكی مەیدانی بەدواداچوون دەكات بۆ بەرەوپێشچوونی كار لە پڕۆژەی پەرەپێدانی گۆڕەپانی نسور و لەگەڵ كرێكارانی شەفتی شەواندا كۆدەبێتەوە ، هەرووەها فەرمانی كرد بە پەیوەست بوون بە كاتەوە كە جێ بەجێ كردنی ئەركەكانیان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لە درەنگانێكی ئێوارەی دوێنێ چوارشەممەدا سەردانێكی مەیدانی ئەنجامدا بۆ پڕۆژەی پەرەپێدانی گۆڕەپانی نسور لە ناوەندی بەغدادی پایتەخت لە چوارچێوەی بەشی یەكەمی پاكێجی پڕۆژەكانی نەهێشتنی قەیرانی هاتوچۆ.
    هەروەها لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووەكە "سودانی بەدواداچوونی بۆ بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەكە كرد و چاوی كەوت بە كرێكارانی شەفتی شەوان و گوێی لە پێشكەشكردنێكی ورد گرت لەسەر ئاستی دەستكەوتەكان و دیارترین ئەو بەربەستانەی كە ڕووبەڕووی كارەكان و خێرایی چارەسەركردنیان دەبنەوە".
    هەروەها "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی هەموو ئەو هەوڵانەی كرد كە ئەنجامدراون و كاركردن بە ڕووحییەتی تیمەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە گرنگە كە هاوڵاتیان بە ڕەزامەندییەكی زۆرەوە بەدواداچوونی بۆ دەكەن و گەشبینن بەوەی كە حكومەت جددییە لە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژانە و متمانەپێكراوی دەبینن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان".
    لە درێژەی راگەیندراوەكە هاتووە كە "سودانی فەرمانی كرد بە پێویستی پاراستنی خێرایی كارەكان و پابەندبوون بە كات و جێبەجێكردنەوە، هەروەها پابەندبوون بە تایبەتمەندییەكان و ستانداردە بەرزەكانەوە بۆ هەموو پڕۆژەكان سەبارەت بە دیزاین و ئاشكراكردنەكان لە چوارچێوەی ئەم ئاراستەیەدا".