بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رێنمایی دا بە لێپێچینەوەی یاسایی لە هەر كەسێك كە تواناكانی دەوڵەت بقۆزێتەوە بۆ دانانی كاریگەری لەسەر بژادەی دەنگدەر.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان لیوای هێزە تایبەتەكان یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵا لە بەیاننامیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنەكە.
ئاشكراشیكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆ كرا لەبارەی لە بارودۆخی ئەمنی وڵات و هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكان بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری، لە ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەدواداچوونی باندەكانی تاوانی ڕێكخراو، ئەوە جگە لە تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسیە و تەوەری خشتەی كار.
ئاماژەی بەوەشكرد: تاوتوێی ئەو نمرەی كارە كرا كە بۆ دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان لە ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی تەرخانكراون، هەروەها ئەو پشكنینانەی كە بۆ داواكاران ئەنجامدەدرێن بۆ ئەوەی سوودمەندبن لەو نمرەی كارانەی كە ماونەتەوە و بۆ دابینكردنی باشترین توانا بۆ ئەو دەزگایانەی كە پێشتر باسكراون، و رونیشیكردەوە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێوشوێنەكانی لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە (22220) ی ساڵی 2022 كرا، سەبارەت بە لێكۆڵینەوەی ئەو لیژنەیەی كە بەگوێرەی فەرمانی دیوانی سەرەوە پێكهێنرا، بە مەرجێك لیژنەیەكی هەمیشەیی پشتیوانی و ناوەندی هەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشە و بەربەستەكانی پەیوەست بە كاروباری نیشتەجێبوون لە نێوان وەزارەتەكانی ناوخۆی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق.
راشیگەیاند: كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی پشتڕاستكردنەوەی گرنگی ڕێكخستنی جوڵەی كاروانە سەربازییەكان بوو لەڕێگەی كتابێكی جموجۆڵەكانەوە كە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە دەرچووە، بازگەكانیش بەدواداچوون بۆ ئەوە دەكەن، و وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادەكارییە بەردەوامەكان كرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە 18ی كانوونی یەكەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
جەختیشیكردەوە: فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕێنمایی دا بە لێپێچینەوەی یاسایی هەر كەسێك كە تواناكانی دەوڵەت بقۆزێتەوە بۆ دانانی كاریگەری لەسەر بژاردەی دەنگدەر، هەروەها كار بۆ ڕێگریكردن لە هەر حاڵەتێكی ئیبتزاز، هەورەك پشتڕاستكردنەوەی ئەو ڕاپۆرتانەی ئاماژە بەوە دەكەن كە هەوڵ هەیە، بۆ ئیستغلالكردنی سودمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە پرۆسەی دابەشكردنی كارتی دەنگدان و لێپرسینەوە لەوانەی پەیوەندیدار، و وتیشی: ئەنجومەن كۆمەڵێك بابەتی دیكەی بەرنامەی كاری تاوتوێ كردو بڕیاری پێویستی سەبارەت بەو بابەتانە دا.