بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێكخراو لە وەزارەتی ناوخۆ، تەئكیدی لە بوونی هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردەوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادوەری دژی ئەو كەسانەی كە تۆمەتبارن بە تاوان، لەوانەش تاوانی یاریكردن بە دراوی بیانی،و دووپاتیشیكردەوە: كە بەڕێوبەرایەتی تەكنەلۆجیا ڕێگەی نوێی گرتۆتەبەر بۆ گەیشتن بەوان، و دڵنیابوون لە بەدەستهێنانی بەڵگەی دروست و بەخێرایی دەستگیركردنی تۆمەتباران.
بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكە عەمید حسێن تەمیمی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانە ڕێكخراوەكان، لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ڕابردووەوە تا یەكی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، توانیان 150 تۆمەتباری یاریكەرانی دراوی بیانی دەستگیربكەن كە بڕە پارەیەكی زۆریان پێبووە كە بڕەكەی زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلاری ئەمریكی و زیاتر لە 4 ملیار دیناری عێراقی بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم ئۆپەراسیۆنانە دوای ڕێنمایی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بانكی ناوەندی دەستیان پێكرد كە بەدواداچوون و لێپێچینەوە و پشكنین لە جێبەجێكردنی بڕیارە دادوەرییەكاندا هەبێت و لە ڕێگەی مەفرەزە هاوبەشەكانی نێوان بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێكخراو و بانكی ناوەندییەوە، بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دەزگایەكی جێبەجێكردنی یاسایە،و ئەو كەسەی بەرپرسیارە لەم دۆسیەیە بانكی ناوەندییە.
سەبارەت بە هاوكاری لەگەڵ هەرێم لە كۆنترۆڵكردنی تۆڕەكانی قاچاخی، تەمیمی رایگەیاند: هاوكاری و هەماهەنگی هەیە لە ڕێگەی جێبەجێكردنی بڕیاری دادوەری لە ئەگەری وەرگرتنی دانپێدانان بەرامبەر بە كەسانێك كە لە چوارچێوەی پارێزگاكانی هەرێمدا ئامادەن، هەماهەنگیش لە ڕێگەی جێبەجێكردنی بڕیارە دادوەرییەكانەوە هەیە، ڕێكخەرەكانی كە بریتین لە نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ هاوتاكانیان لە هەرێمی كوردستان.
وتیشی: ئەم هاوكارییە بووەتە هۆی جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنەكان، و وەزارەتی ناوخۆش هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم پارێزگاكان دەكات بۆ جێبەجێكردنی فەرمانە دادوەرییەكان لە باكورەوە بۆ باشووری عێراق، بە پاڵپشتی هەوڵێكی هەواڵگری بە نوێنەرایەتی بەڕێوبەرایەتی تەكنەلۆجیا، كە بەدواداچوون بۆ خەڵك دەكات بە چاودێریكردنی مۆبایل و ئیمەیڵەكانیان و دیاریكردنی شوێنی وردیان لە ڕێگەی تەكنەلۆژیای مۆدێرن. ئەمەش بە وردبینی و خێرایی كە هیچ گومان و هەڵەیەك لە دەستبەسەرداگرتنی بەڵگە و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی ئەنجامدەرانی تاوانە ڕێكخراوەكان قبوڵ ناكات.
تەمیمی جەختیكردەوە: هاوكارییەكی زۆر لە لایەن هاووڵاتیانەوە هەیە بۆ ڕاپۆرتكردنی ئەو حاڵەتانەی كە گومان دروست دەكەن لە ڕێگەی هێڵی گەرمی 144، هەروەها هاوكاری لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی حكومەت لە هەڵمەتی پاڵپشتیكردنی دیناری عێراقی و پەسەندكردنی بە تایبەتی لە مامەڵەكاندا لەبری دۆلار. هەڵمەتێكی پەروەردەییش هەیە كە بریتییە لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی و میوانداری و دانانی تابلۆ و پۆستەر لە شەقامەكاندا لە ڕێگەی مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێكخراوەوە.