هەولێر - INA
لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەمەچەشنكردنی ئابووری و پاڵپشتیكردنی جووتیاران و بەهێزكردنی كەرتی تایبەت، ئەمڕۆ چوارشەممە 11/29، دوو تۆن هەنگوینی كوالیتیی بەرزی كوردستان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گەیشتە دەوڵەتی قەتەڕ.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، راگەیاند: ئەم هەوڵە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پاڵپشتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم و كەرتی تایبەت ئەنجامدرا، كە زیاتر لە 200 هەنگەوان تێیدا بەشدارن و نزیكەی 100 هەلی كار دەرەخسێنێت. هەروەها پەیوەندیی نوێ لەگەڵ فرۆشیار و بازاڕەكانی قەتەڕ و وڵاتانی دیكەی كەنداو بە گشتی دروست دەكات.
رونیشیكردەوە: كە هەنگوینەكەش هی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانە.
ئاشكراشیكرد: تا ئێستا تۆنێك هەنگوین بە بازاڕە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق فرۆشراوە كە مانگی داهاتوو لە بازاڕەكان بەردەست دەبێت و ئەمەش دەبێتە یارمەتیدەرێكی باشی هەنگەوانانی كوردستان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەم دەستپێشخەرییەی كەرتی تایبەت بە هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەبێتە بنەمایەك بۆ هەناردەكردنی زیاتر و ڕەخساندنی دەرفەتی نوێی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی كەنداودا.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد